ناوهڕۆك
ده‌رباره‌ی گێتی زینده‌وه‌ر
په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه له شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه له باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه ، هۆش و بیریانه‌وه ، چۆنیه‌تی ژینیانهوه ، ئه‌و شتانه تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه كه هه‌ر هه‌ن .
ناساندن
هه‌رمێ كه ههمرۆیشی پێ ئه‌ڵێن و داره‌كه‌شی هه‌ر به‌و ناوه‌وه ناو ده‌برێ ، داره‌كه‌ی دارێكه له‌وێنه‌ی دار سێودا ، شوێنه‌كه‌ی وڵاتێكی فێنكی ئه‌وێت ، هه‌رمێ گه‌لێ چه‌شنی هه‌یه : هه‌رمێ گولاوی هه‌رمێ پایزه شه‌كره هه‌رمێ ، هه‌رمێ پایزه یه‌ك له‌یه‌ك خۆشتر و به‌تامترین ، هه‌رمێ له‌كوێشدا به‌دێم ئه‌بێت به‌ڵام زۆر خۆش نییه ، هه‌رمێ كه له‌داره‌كه كارایهوه زوو خراپ ئه‌بێ . هه‌رمێ له‌دار كرایه‌وه بێنه یه‌كه یه‌كه سه‌ره‌كه‌ی زفتی لێده و هه‌ڵیواسه ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌مێنێته‌وه ، بۆن كردنی گوڵی هه‌رمێ مێشك به‌هێز ئه‌كات .